٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٤٩
جیهان دەبێ ئیسرائیل ناچار بکات وزەخانەکانی لەناو ببات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەبێ ئیسرائیل ناچار بکات کە خێرا و دەستبەجێ وزەخانەکانی خۆی لەناو ببات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی نێودەوڵەتی لەناو بردنی تەواوی چەکی ناڤۆکی لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێگای ڤیدیۆ کنفڕانسەوە لێدوانی دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەیدا وتی: ئەمڕۆ ٧٥ ساڵ دوای یەکەم جار بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن ئەمریکاوە دژی هێرۆشیما و ناکازاکی، ئەم کۆبوونەوە دەرفەتێکی هەڵکەوتە بۆ هەرەوەزی جیهانی دژی بەکارهێنانی چەکی ناڤۆکی.

ناوبراو جەختی کرد: ئەمریکا ئێستاش خەریکی گەشەی چەکە ئەتۆمییەکانی خۆیەتی و وردەوردە خۆی لە بەندی یاساکانی بەکارهێنانی چەکەکان دەردەکات. هەروەها ئەمریکا بە چوونە دەرەوەی نایاسایی لە پەیمانی ڕێگری لە بەکارهێنانی مووشەکی ناڤۆکی (ئای ئێن ئێف) و ڕێککەوتنی ناڤۆکی خەسارێکی گەورەی لە پەیمانی ڕێگری لە پەرەی چەکی ناڤۆکی داوە و خەریکی پشتیوانی لە ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسرائیلە.

وتیشی: کۆمەلگای نێودەوڵەتی ئەبێ ئیسرائیل ناچار بکات کە بەپەلە بێتە ڕیزی پەیمانی ئێن پی تیەوە و  یاساکانی بەڕێوە ببات و ئیزنی پشکنینی ناوەندە ناڤۆکییەکانی بدات و ناوەندە ئەتۆمییەکانی خۆی لەناو ببات.

342/